ئاریاس جه‌وان گۆرانییه‌كى نوێ بڵاو ده‌كاته‌وه‌
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئاریاس جه‌وان گۆرانییه‌كى نوێ بڵاو ده‌كاته‌وه‌

 

ئاریاس جه‌وان، گۆرانیبێژى كورد، ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات كه‌ به‌م زوانه‌ گۆرانییه‌كى نوێ بڵاو ده‌كاته‌وه‌.

ئاریاس جه‌وان پۆستێكى له‌ هه‌ژمارى تایبه‌تیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئینستاگرام) كردووه‌ و نووسیویه‌تى: ده‌توانم بڵێم یٔەم بەرهەمەم (من دڵنیام) کە بڵاو دەبێتەوە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا، ده‌بێته‌ ئه‌رشیف بۆ داهاتووی میوزیكى كوردى"، ده‌شڵێت: "ئه‌مه‌ وه‌سفكردن نییه‌، ته‌نیا ڕاستییه‌كه‌ خۆتان ده‌یبنینن".

ئه‌و گۆرانیبێژه‌ ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ ڕوو: "لە داهاتوویەکی نزیکدا ئه‌لبوومى گۆرانیی (12 12) کە بەڵێنم پێدابوون، بڵاو دەبێتەوە، کە چەند بەرهەمێكى بڵاو نەکراوە و بڵاوکراوە لەخۆ دەگرێت".

ئاریاس جه‌وان خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌، خاوه‌نی چه‌ندین گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه‌، كلیپه‌كانی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بینه‌رێكی زۆریان هه‌یه‌.