كارە هونەرییەكانی بەرهەم حاجۆ لە پۆڵۆنیا نمایش دەكرێن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

كارە هونەرییەكانی بەرهەم حاجۆ لە پۆڵۆنیا نمایش دەكرێن

 

هونەرمەندی كورد( بەرهەم حاجۆ) بە هاوكاری نوێنەرایەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە پۆڵۆنیا پیشانگایەك لە شاری كراكۆف دەكاتەوە.

زیاد ڕەئوف نوێنەری حكومەتی هەرێم لە وڵاتی پۆلۆَنیا لە لێدوانێكیدا بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "ڕ‌ۆژی سێشەممەی داهاتوو نوێنەرایەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە وڵاتی پۆڵۆنیا بە هەماهەنگی لەگەڵ سەندیگای ھونەرمەندانی شێوەكاری پۆڵۆنیا لقی كراكۆف پێشانگایەك بۆ هونەرمەند بەرهەم حاجۆ دەكاتەوە".

ئەم پیشانگایە بڕیار وایە لە سێشەممە، 23ی حوزەیران، كاتژمێر 18:00 لە Pryzmat Gallery, Krakow, 3 Łobzowska street بكرێتەوە و پێشانگاكە سەرپەرشتی فەخری كونسوڵی گشتی ئەڵمانیا لە كراكۆڤ دەبێت.

شایانی باسە بەرهەم حاجۆ نیگاركێشێكی بەناوبانگی ڕۆژئاوای كوردستانە و ئێستا لە ئەڵمانیا نیشتەجێیە و وێنە و نیگارەكانی بەرهەم حاجۆ لە چەندین پێشانگای ئەوروپی، ئاسیایی و ئەمریكیدا پیشاندراوە. بەڕێزیان خاوەنی خەڵاتی ''هێنری ماتیسی'' فەڕەنسین.