کەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی کوردستان
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

کەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی کوردستان


بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای بڵاو کردەوە.

ئەمڕۆ شه‌ممه‌ 20/6/2020، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئه‌مڕۆ له‌ هه‌ولێر، سلێمانى و دهۆك ئاسمان له‌نێوان ساماڵ بۆ نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، ئه‌گه‌رى بارینى نمه‌باران هه‌یه‌، به‌ تایبه‌ت له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كاندا، له‌ كه‌ركووكیش ئاسمان ساماڵ ده‌بێت و هه‌ندێك په‌ڵه‌هه‌ورى جیا جیا له‌ ئاسماندا په‌یدا ده‌بن.

کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەى یه‌كشه‌ممه‌ 21/6/2020، له‌ هه‌ولێر، سلێمانى و دهۆك ئاسمان ساماڵ ده‌بێت و هه‌ندێك په‌ڵه‌هه‌ورى جیا جیا له‌ ئاسماندا په‌یدا ده‌بن، له‌ كه‌ركووكیش ئاسمان ساماڵ ده‌بێت.