هه‌ڵوێست محه‌مه‌د، گۆرانیبێژی كورد، به‌م زووانه نوێترین گۆرانی خۆی به ناوی (30 ساڵى) بڵاو ده‌كاته‌وه.
هه‌ڵوێست له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئینستاگرام)، به‌شێك له گۆرانییه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه و نووسیویه‌تی: "به‌م زوانه چاوه‌ڕوانی گۆرانیی 30 ساڵى بن، پێش تۆماركردنی گۆرانییه‌كه پێم خۆش‌بوو ئێوه‌ش گوێیستی بن".
ئه‌و گۆرانیبێژه خه‌ڵكی سلێمانییه، خاوه‌نی چه‌ندین گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه، ساڵی ڕابردوو ئه‌لبوومێكی گۆرانی به ناوی (700 دینار) بڵاو كرده‌وه، به‌رهه‌مه‌كانی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بینه‌رێكی زۆریان هه‌یه.