ڕوونكردنەوەیەك لەبارەی هۆكاری مۆربوونی گەڕاوی قوڕەگۆ
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ڕوونكردنەوەیەك لەبارەی هۆكاری مۆربوونی گەڕاوی قوڕەگۆ


ئاوی گەڕاوی قوڕەگۆی نزیک شاری ڕانیە ڕەنگەکەی مۆر بووە و شارەزایەکی ژینگەش ڕوونکردنەوە لە بارەی ھۆکارەکەی دەدات.


سەردار عەبدولرەحمان شارەزای بواری ژینگە بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند ئاوی گەڕاوی قوڕەگۆ کە دەکەوێتە دووری (٥٠) کیلۆمەتری شاری ڕانیە و نزیک دەربەندی ڕانیەیە، شوێنێکی تایبەتە لە ڕووی سروشتی و پێکھاتەی ئاوەکەی و خەڵکی وەک گەڕاو بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشییەکانی پێست سوود لە ئاوەکەی وەردەگرن.


گوتیشی ئەوەی جێی سەرنجە ئەوەیە کە ئەمساڵ پێکھاتەی ئاوەکە ڕەنگی گۆڕاوە بۆ ڕەنگی مۆر، بە تایبەت کە لە دوورەوە یان لە بەرزی سەیری دەکەیت.


هەروەها ڕوونی كردەوە کە پلەی گەرمی و جۆری پێکھاتەی خاکەکەی و بوونی پێکھاتەی کبریت و گۆگرد و خوێی تواوە، بوونەتە هۆی گۆڕینی ڕەنگی ئاوەكە.