شارباژێڕ.. 50 دۆنم پووش و پاوان سووتا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

شارباژێڕ.. 50 دۆنم پووش و پاوان سووتا

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕایدەگەیەنت، ئەمڕۆ لە سنووری شارباژێڕ نزیکەی 150 دۆنم پوش و پاوان سووتا.


عەمید هێمن کەمەرخان گوتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بە (باسنیوز) ی ڕاگەیاند: "پاش ئەوەی ئاگرێکی فراوان لە سنووری گوندەکانی ( چنارەی شێخ لەتیف ، پاڕەزان )ی سەر بە ناحیەی زەلان کەوتەوە، دەستبەجێ کارمەندانی بەشی پۆلیسی دارستانی شارباژێر گەیشتنە شوێنی ئاگرەکە، هەرچەندە ناوچەکە مەترسیدار بوو بە بوونی مین و تەقەمەنی و ئاستەنگی دروست دەکرد لەبەردەم کارمەندان بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە، بەڵام خۆشبەختانە توانیان بە هاوکاری لەگەڵ ئاگرکوژێنەوەی قەزای چوارتا و بنکەی پۆلیسی ناحیەی زەلان و دانیشتووانی سنوورەکە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن و نەهێڵن زیاتر تەشەنە بکات".

ئاماژەی بە ئەوەش کرد، بەهۆی ئاگرەکەوە نزیکەی 150 دۆنم لە پوش و پاوان و دارستانی سنوورەکە سووتاوە.

ڕاشیگەیاند: "تا ئێستە هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە نادیارە و لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون لەمبارەیەوە بەردەوامە".