لیرەی توركی دابەزینێكی دیکەی تۆمار كرد
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

لیرەی توركی دابەزینێكی دیکەی تۆمار كرد

لیرەی توركی بەرامبەر بە دۆلار دابەزینێكی دیکەی تۆمار كرد، چاوەڕوانیش دەكرێت تا كۆتایی ئەم مانگە دابەزینی لیرەی توركی بەرامبەر بە دۆلار بەردەوام هەبێت.

ئاژانسی (سپوتنیك)ی توركی بڵاوی كردووەتەوە، بەهۆی ئەوەی ژمارەی تووشبووی كۆرۆنا لە چین و ئەمریكا لە هەڵكشانە، ئەمەی وای كردووە بۆرسە نادیاری و ناجێگیر بەخۆیەوە ببینێت، بۆیە لیرەی توركی و یەنی چینی بەرامبەر بە دۆلار دابەزینی تۆمار كرد.

ئەمڕۆ ١٨_٦_٢٠١٠ لیرەی توركی لە چاو ٢ رۆژی رابردوو دابەزینی تۆمار كرد، ١٠٠ دۆلاری ئەمریكی بە ٦٨٥ لیرە مامەڵەی پێوە كرا، كە پێشتر واتە لە هەفتەی رابردوودا بە ٦٧٥ مامەڵەی پێوە دەكرا.

ئاژانسی (سپوتنیك)ی توركی بڵاوی كردووەتەوە، ئەگەر زۆر تا سەری ئەم مانگە دابەزینی لیرەی توركی بەردەوامی هەبێت.