كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

بەوێنە.. بەشێك لە جووتیارانی هەریر بە شەتڵ برنجی خۆماڵی بەرهەم دەهێنن

"ئەمساڵ نزیكەی 500 دۆنم زەوی كراوەتە برنجی خۆماڵی"

ئێستا بەشێك لە جووتیارانی هەریر لە سنووری قەزای شەقڵاوە بۆ چاندنی برنجی خۆماڵی، بە شێوەی شەتڵ شێوازێكی نوێ‌ تاقی دەكەنەوە.

حاجی عەزیز، یەكێكە لەو جووتیارانەی ساڵانێكە برنجی خۆماڵی بەرهەم دەهێنێت، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "ئەگەرچی ماوەیەكە لە سنووری هەریر دەست كراوە بە داچاندنی برنجی خۆماڵی، بەڵام هەندێك لە جووتیارانی دەڤەرەكە شێوازی نوێ‌ تاقی دەكەنەوە، ئەویش چاندنی برنجە بە شێوەی شەتڵ كە ئێستا ئەم جۆرە برنجە دەچێندرێت، كە لە سەرەتاوە لە مەشتەڵێكی تایبەت برنجەكە داچێندراوە، دواتریش شەتڵەكان دەردەهێنن و لە زەوییەكانیان دەیچێنن، پێشبینی دەكرێت شێوازێكی سەركەوتوو بێت".

لەمبارەوە فەریق حەسەن، بەڕێوەبەری كشتوكاڵی هەریر، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "لە سنوورەكەمان زەوی بەپیت و بەرەكەت هەیە بۆ بەرهەمهێنانی كشتوكاڵ، یەكێك لەو بەرهەماهەنش بایەخدانە بە چاندنی برنجی خۆماڵی، كە بەپێی رووپێوی بەڕێوەبەرایەتییەكەمان، ئەمساڵ نزیكەی 500 دۆنم زەوی كراوەتە برنجی خۆماڵی، ئەمەش گرینگە بۆ بووژانەوەی ئابووریی ناوچەكە و هەرێمی كوردستانە بەگشتی".