به‌ڤیدیۆ.. سیریل فه‌تاح كلیپى (بابه‌ گیان) بڵاو ده‌كاته‌وه‌
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

به‌ڤیدیۆ.. سیریل فه‌تاح كلیپى (بابه‌ گیان) بڵاو ده‌كاته‌وه‌

 

سیریل فه‌تاح، خانمه‌ گۆرانیبێژی كورد، به‌م زوانه‌ نوێترین ڤیدیۆ كلیپی خۆی به‌ ناوی (بابه‌ گیان) بڵاو ده‌كاته‌وه‌.

هه‌ڵكه‌وت زاهیر، ئاوازدانه‌ری كورد، له‌ هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی، له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئینستاگرام) به‌شێك له‌ ڤیدیۆ كلیپه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ دكتۆر فه‌ره‌یدوون عه‌بدول به‌رزنجی تێكستی گۆرانییه‌كه‌ی نووسیوه‌، هه‌ڵكه‌وت زاهیر ئاوازی بۆ ئاماده‌ كردووه‌، نه‌به‌رد و سیریل كاری ده‌رهێنانیان بۆ ڤیدیۆ كلیپه‌كه‌ كردووه‌، كلیپه‌كه‌ له‌ چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاو ده‌بێته‌وه‌.

سیریل فه‌تاح خاوه‌نی چه‌ندین گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه‌، له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی له‌ ئه‌ورووپا ده‌ژین، له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌یه‌كه‌وه‌ كاری هونه‌ری بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌.