کەمپەکان بە تابلۆی ڕەنگاوڕەنگ دەنەخشێندرێن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

کەمپەکان بە تابلۆی ڕەنگاوڕەنگ دەنەخشێندرێن


بەمەبەستی جوانترکردنی سیمای کەمپەکان گروپی شێوەکاری کچانی پایتەخت بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای خێرخوازیی بارزانی و رێکخراوی MRDS ی ئەمریکی دیواری کەمپەکانی پەنابەران دەنەخشێنن.

ئەسکەندەر ساڵح، بەرپرسی ئۆفیسی دەزگای خێرخوازی بارزانی لقی هەولێر بە (باسنیوز) ی ڕاگەیاند: "بەمەبەستی جوانترکردنی سیمای کەمپەکان گروپی شێوەکاری کچانی پایتەخت بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای خێرخوازیی بارزانی و رێکخراوی MRDS ی ئەمریکی دیواری کەمپەکانی پەنابەرانی باسرمە، قوشتەپە و دارەشەکرانیان نەخشاند".


گوتیشی: "بڕیار بوو ئەو پڕۆژەیە پێش بڵاوبوونەوەی کۆڕۆنا جێبەجێ بکرێت، بەڵام بەهۆی کۆرۆناوە دواکەوت و سەرەتا لە کەمپی هەیشەم دەستی پێکرد لە لایەن گروپێکی هونەریی خۆبەخشەوە، دواتر بە هاوکاری ڕێکخراوی ئەمریکی MRDS دەستمان کرد بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکە".

ئاماژەی بە ئەوەش کرد" ئامانجی پڕۆژەکە ئەوەیە سوود لە توانای منداڵەکان وەردەگیرێت لەناو کەمپەکاندا، هەروەها دەرفەتێکە بۆ هێنانە دەرەوەی منداڵان لە کەمپەکان و چالاککردنی منداڵانە بۆ ئەوەی بتوانن بەشداری لەو جۆرە پڕۆژانەدا بکەن، لەبەرئەوەی چینی منداڵان گرنگترین چینی کۆمەڵگەن و ئێمە وەکو دەزگای خێرخوازی بارزانی هەرچەند لە توانامان بێت هەوڵێکی زۆر بۆ دڵخۆشکردنی منداڵان دەدەین ئەگەر کەمیش بێت".