ناوچه ‌گه‌شتیارییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه ‌‌ده‌كرێنه‌وه‌
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ناوچه ‌گه‌شتیارییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه ‌‌ده‌كرێنه‌وه‌

ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ‌بڕیاریدا ناوچه ‌گه‌شتیارییه‌كانی سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ به ‌ڕووی هاووڵاتیانی پارێزگاكه‌دا بكرێنه‌وه‌.

وه‌هاب ئه‌مین، به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌شتوگوزاری هه‌ڵه‌بجه‌ به ‌(باسنیوز)ی ڕاگه‌یاند: "ڕۆژی (14|6|2020) ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ‌كۆبوونه‌وه ‌و تێیدا بۆ سه‌لامه‌تی هاووڵاتیان و ڕیگریكردن له‌ بڵاووبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بریاریدا ناوچه ‌گه‌شتیارییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ دابخرێن، به‌ڵام به‌یانی ژماره‌(41) ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ كه ‌ده‌رچووه‌، ئاماژه ‌به ‌قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ده‌دات له‌ نێوان پارێزگاكان هه‌تا (1|7|2020) ، بۆیه جارێكی تر ‌ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگا هه‌ڵه‌بجه ‌له‌سه‌ر ڕۆشنایی ئه‌و به‌یانه‌ كه‌ قه‌ده‌غه‌یه‌ له‌ نێوان پارێزگاكان، بڕیاریدا شوێنه ‌گه‌شتیارییه‌كانی سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ‌بكرێەوە به ‌ڕووی هاووڵاتیانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌دا".

گوتیشی: "‌ له‌‌مڕۆوه‌، شوێنه‌ گه‌شتیارییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌كرێنه‌وه‌، به‌ڵام ده‌بێت ته‌واوی ڕێنماییه ‌ته‌ندروستییه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ن و لیژنه‌كانیش به‌رده‌وام چاودێری شوێنه‌ گه‌شتییارییه‌كان ده‌كه‌ن".