باران حه‌كیمی كلیپێكی نوێ بڵاو ده‌كاته‌وه‌
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

باران حه‌كیمی كلیپێكی نوێ بڵاو ده‌كاته‌وه‌

 

باران حه‌كیمی، خانمه‌ گۆرانیبێژی كورد، به‌م زوانه‌ نوێترین ڤیدیۆ كلیپی خۆی به‌ ناوی (به‌ڵێنت دا) بڵاو ده‌كاته‌وه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ باران حه‌كیمی به‌ (باسنیوز)ی ڕاگه‌یاند: "له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان كاری وێنه‌گرتنمان بۆ ڤیدیۆ كلیپه‌كه‌ كردووه‌، گۆرانییه‌كه‌م به‌ ستایلێكی گوتووه‌، له‌ چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا كلیپه‌كه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاو ده‌كه‌مه‌وه‌".

بارن حه‌كیمی، خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌، خاوه‌نی چه‌ند گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپێكه‌.