كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

سۆران.. داهاتی گەشتیاری زۆر کەمی کردووە

بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سۆران رایدەگەیەنێت کە ئەمساڵ بە هۆی پەتای کۆرۆنا و قەدەغەی هاتوچۆوە کەمترین رێژە و ژمارەی گەشتیار سەردانی ناوچە گەشتیارییەکانی سنووری سۆرانیان کردووە.

بارزان محەمەد، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "ئەمساڵ بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و رێگەنەدان بە گەشتیارانی شارەكانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق، رێژەی هاتنی گەشتیاران بۆ سەرانگە و شوێنە گەشتیارییەکانی سنووری سۆران، بە شێوەیەكی بەرچاو كەمی كردووە، تەنانەت گەشتیاران و هاووڵاتیانی پارێزگاكانی دیكەی كوردستانیش، بەهۆی قەدەغەی هاتوچۆوە ناتوانن سەردانی سنوورەكەمان بكەن، ئەوەش وایكردووە كە شوێنە گەشیارییەكانمان چۆڵیان پێوە دیاربێت و رۆژانە ژمارەیەكی كەم لە گەشتیاران و هاووڵاتیان رووی تێبكەن".

ئەوەشی خستەروو" كەمی هاتنی گەشتیاران راستەوخۆ كاریگەری هەبووە لەسەر كەمبوونەوەی داهاتی گەشتیاری لە سنوورەكەمان، هەروەها ئەو خەڵكانەش كە ساڵانە هەلی كاریان بۆ رەخسابوو، ئێستا رێژەیەكی كەمیان كەوتوونەتەوە سەر كار".