گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان چین و ئەمریكا دەستپێدەكاتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان چین و ئەمریكا دەستپێدەكاتەوە


ئەمریكا ڕایگەیاندووە كە لە هەفتەكانی داهاتوودا گەشتە ئاسمانییەكانی لەگەڵ چین دەستپێدەكاتەوە.


پێشتر ئەمریكا هەرەشەی ئەوەی كردبوو لە دوای 16ی ئەو مانگەوە بە یەكجاری گەشتە ئاسمانییەكانی لەگەڵ چین ڕادەگرێ بە هۆی ئەوەی چین ژمارەیەك مەرجی توندی بۆ كۆمپانیا فڕۆكەوانییەكانی ئەمریكا دانابوو، بەڵام ئەم ڕاگەیاندراوەی وەزارەتی گواستنەوەی ئەمریكا گرژییەكانی خاو كردەوە و هەریەك لە كۆمپانیاكای دەلتا و یونایتد لە ماوەیەكی نزیكدا گەشتەكانیان بۆ شاری شەنگەهای دەستپێدەكەنەوە.


وڵاتی چینیش ڕەزامەندی داوە لەسەر دەستپێكردنەوەی گەشتەكانی نێوان هەردوو وڵاتەكە و لە قوناغی یەكەمدا هەفتانە چوار گەشت لە نێوان هەردوو وڵات دەبێت.


بە پێی زانیارییەكان، سەرەتا گەشتەكانی ئەمریكا راستەوخۆ بۆ چین نابێت، بەڵكو پێویستە ترانزێتی گەشتەكانی نێوانیان لە سیئۆلی پایتەخی كۆریا بێت.