ئەکادیمییەکی زانکۆی بەغدا: حکوومەتی عێراق ناتوانێ مووچە لە کاتی خۆیدا بدات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئەکادیمییەکی زانکۆی بەغدا: حکوومەتی عێراق ناتوانێ مووچە لە کاتی خۆیدا بدات

ئەکادیمییەکی عێراقی رایدەگەیەنێت، کە حکوومەتی وڵاتەکەی لە مانگەکانی داهاتوودا ناتوانێ مووچە لە کاتی خۆیدا دابەش بکات.

ماڵپەڕی کەناڵی (ئەلحوڕە) بە پشتبەستن بە راپۆرتێکی رۆژنامەی (ئۆرشەلیم پۆست)ی ئیسرائیلی، بڵاوی کردووەتەوە، کە حکوومەتی عێراق بەهۆی گەندەڵی، شکستهێنانی پلانی ئابووری و دابەزینی نرخی نەوت، تووشی قەیرانێکی سەختی دارایی بووە.

هەروەک ئەلحوڕە بڵاوی کردووەتەوە، حازم شەممەری، مامۆستای زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی بەغدا رایگەیاندووە، حکوومەتی عێراق بەهۆی کێشە داراییەکانەوە شکستی هێناوە لە دروستکردنی سندووقێکی سیادی بۆ چارەسەرکردنی ئەو قەیرانانە.

حازم شەممەری هەروەها رایگەیاندووە، حکوومەتی عێراق دەتوانێ قەرز لە بانکی نێودەوڵەتی و بانکە ناوخۆییەکان بکات، بەڵام گومانی خۆی لە توانای ئەو حکوومەتە بۆ دانەوەی ئەو قەرزانە، کە بڕێکی یەکجار زۆرە، نیشان داوە.

ئەو ئەکادیمییە عێراقییە پێیوایە حکوومەتی عێراق لە مانگەکانی داهاتوودا ژمارەی رۆژەکانی مانگ بۆ پێدانی مووچە بە مووچەخۆرانی وڵاتەکەی لە 30 رۆژەوە بۆ 35 تا 40 رۆژ زیاد دەکات.