ژمارەی کۆچبەر لە دەریای سپیی ناوەڕاست خنکان
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ژمارەی کۆچبەر لە دەریای سپیی ناوەڕاست خنکان

دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران ڕایدەگەیەنێت کە ژمارەیەک کۆچبەر لە دەریای سپی ناوەڕاست خنکان و ژمارەیەکیان منداڵن.

ئاری جەلال، سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "ژمارەیەک کۆچبەر کە لە هەوڵدابوون لە دەریای سپیی ناوەڕاستەوە بەرەو ئەورووپا بپەڕنەوە، بەلەمەکەیان ژێر ئاو دەکەوێت و بە هۆیەوە 34 کۆچبەر خنکان و ژمارەیەکیشیان تەرمەکانیان نادیارە و لە ناویشییاندا کۆچبەری کورد و عێراقیش هەیە".

ئاماژەی بە ئەوەش کرد، زۆربەی ئەو کەسانەى لە بەلەمەکەدا بوون و نقوم بوون منداڵن و تاوەکو ئێستا لە کەناراوەکان تەرمی 12 کۆچبەر دۆزراونەتەوە".

گوتیشی: "بەهۆی داخستنی سنوورەکانی ئەوروپا بە هۆکاری خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، چڕکردنەوەی سنوورەکانی ئەورووپا کۆچبەران بەناچاری ڕێگە ئاوییە دوور مەوداکان دەگرنەبەر تاوەکو بتوانن خۆیان بگەیەننە سنووری وڵاتانی ئەورووپا".