پەیكەری دیكتاتۆرەكانی جیهان لەبەردەم تووڕەیی خۆپیشاندەردا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

پەیكەری دیكتاتۆرەكانی جیهان لەبەردەم تووڕەیی خۆپیشاندەردا

كوشتنی جۆرج فلۆید ئەو گەنجە رەشپێستەی لە ئەمریكا بە دەستی پۆلیسێك بە شێوەیەكی نامرۆڤانە كوژرا، خۆپیشاندانی لە چەندین وڵات دروست كردووە و هاووڵاتیان لەدژی رەگەزپەرستی و جیاوازی لە نێوان مرۆڤەكاندا رژاونەتە سەر شەقام و هەرچی پەیكەری ئەو سەركردە و بازرگانانەیە كە دژی مرۆڤایەتی بوونە دەشكێنن. پەیكەری چەرچلیش لە هەر شارێكی بەریتانیا بە دار داپۆشراوە لە ترسی ئەوەی خۆپیشاندەر پەلاماری نەدەن.

پەیكەری چەرچڵ براوەی جەنگی دووەمی جیهانی و سەرۆكوەزیرانی پێشووتری بەریتانیا، ئەگەرێكی زۆرە لەلایەن خۆپیشاندەرەوە بكرێتە ئامانج، چونكە پێیانوایە ئەویش دژی رەشپێستەكان بووە و تا بۆی كراوە رەشپێستی كوشتووە.

بەڵام بۆریس جۆنسۆن سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا، لە پێگەی خۆی لە تویتەر بڵاوی كردووەتەوە، پەلاماردانی پەیكەری چەرچل شەرمەزاری و بێمانایە.

ئەو دەنووسێت: "ئێمە شتێك ناكەین رابردووی خۆمان سانسۆر بكەین، رەنگە لەناوماندا هەبێت فیكری ویستۆن چەرچڵی بە دڵ نەبێت، بەڵام چەرچڵ ئەو سەرۆكە بووە خەبانی كردووە بۆ نەهێشتنی جیاكاریی نەژادی. ئەو پەیكەرانەی چەرچڵ نەوەی پێش ئێمە دایان ناوە بۆیە نابێت دەستی بۆ ببەین و بیهێنینە خوارەوە".

چەند رۆژێك بەر لە ئێستاش، خۆپیشاندەرانی بەریتانیا لە شاری بریستۆڵ، پەیكەری بازرگانی بەناوبانگ (ئێدوارد كۆلستۆن)یان شكاند و فڕەیاندایە ناو دەریاوە. هۆكارەشی ئەوە بوو كە ئەو بازرگانە لە ١٠٠ ساڵی رابردوودا بازرگانی بە مرۆڤەوە كردووە و هەزاران رەشپێستی وەكوو كۆیلە فرۆشتووە و كاری پێ كردوون.

كۆلستۆن كاتێك دەیەوێت هەزاران رەشپێست وەكوو كۆیلە بباتە ئەمریكا بۆ كاركردن، بەشێكی زۆریان كە مەزەندە دەكرێت١٠ هەزار رەشپێست بن جێگەیان نابێتەوە لەناو كەشتیدا، بۆیە بڕیار دەدات بەپێ ببرێنە ئەمریكا و لەڕێگە هەموویان لە برسان و ماندووبووندا گیان لە دەست دەدەن.

هۆكاری ئەوەی پەیكەری ئەو بازرگانە لە بەریتانیا دانراوە ئەوەیە، كە دوای خۆی سەروەت و سامانەكەی بەخشییە دەزگاكانی خێرخوزای.

لە لایەكی ترەوە، لە وڵاتی بەلجیكاش خۆپیشاندەران دژی رەگەزپەرستی و جیاكاری لە نێوان مرۆڤەكاندا رژانە سەرشەقام و هێرش كرایە سەر پەیكەرەكانی (لیۆ پۆڵدی دووەم) كە لە ساڵی ١٨٦٥ تا ١٩٠٩ پادشای بەلجیكا بووە و بە پادشای داگیركاری ناوی هێنراوە.

لە شاری ئانڤێرسی لە بەلجیكا ٢ جار پەیكەری لیۆ پۆڵدی دووەم كرایە ئامانج و شكێنرا، چونكە ئەو پادشایەش یەكێك بووە لەو كەسانەی دەستی لە كوشتنی مرۆڤی بێتاوان هەبووە.

خۆپیشاندەران پەیكەرەكەیان دەرهێنا و سووتاندیان بۆ ئەوەی نەتوانن لە شوێنی خۆی دایبنێنەوە، بۆیە حكوومەت بڕیاری دا لە موزەخانە دایبنێت.

بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی لە میدیا جیهانییەكان بڵاو كراوەتەوە، كۆشكی سەرۆكایەتی لە برۆكسل لە نامەیەكدا داوای لێبوردنی لە گەلی بەلجیكا كردووە كە پەیكەری لیۆ پۆڵدی دووەمیان لە وڵاتەكەیاندا داناوە، چونكە ئەو ١٥ ملیۆن رەشپێستی كوشتووە و بەردەوام گوتوویەتی تەنیا سپی پێستەكان جێگەی بایەخن.

لیۆ پۆڵدی دووەم بۆ ماوەی ٤٤ ساڵ رێبەرایەتیی بەلجیكای كردووە، بەڵام نەیتوانیوە ببێتە مایەی رەزامەندیی ئەم نەوەیەی ئێستای بەلجیكا.

لیۆ پۆڵدی دووەم لە تەمەنی٣٠ ساڵیدا هاتە سەرتەخت دوای ئەوەی باوكی لە ژیاندا نەما، ئەو بە كەسێك ناسراوە دەستدرێژی سێكسی كردووەتە سەر ئافرەت و بە كەسێكی (پێدۆفیل) ناوی كردووە واتە حەزی لە منداڵی بچووك بووە بۆ ئەوەی دەستدرێژییان بكاتە سەر.

میدیاكانی توركیا باس لەوە دەكەن، لیۆ پۆڵدی دووەم كەسێكی دزیش بووە، كاتێك سەردانی ئیستانبۆڵیان كردووە، لە ژووی سوڵتانی عوسمانییەكانی ئەوكات چەندین خشڵ و زێر و ئەڵماسی دزیوە، ئەمەش بووەتە جێی باسوخواسی میدیاكانی ئەورووپا.

جۆسیڤ تۆردوێر مێژوونووسی بەناوبانگی جیهانی، ئاشكرای دەكات لە ساڵی ١٨٦٠ لیۆ پۆڵدی باوك بۆ ئاشتكردەوەی دەوڵەتی عوسمانییەكان لەگەڵ بەلجیكا لیۆ پۆڵدی دووەم دەنێریتە ئیستانبۆڵ كە ئەوكات عەبدولمەجید پاشا پێشوازی لێ كردووە، بەڵام لە شەودا لیۆ پۆڵدی دووەم كە ئەوكات وەكوو پرێنس هاتووتە ئیستانبۆڵ، نێرگەلەی بە بایەخی عوسمانییەكان و ئەڵماس و زێڕی زۆری دزیوە، كاتێش ئاشكرا بووە، ئیدی میدیاكانی بەریتانیا و رووسیا وەكوو ئابڕووچوونێك بۆ لیۆ پۆڵدی باوك باسیان كردووە.

وەكو ئەوەی باس دەكرێت، هەموو ئەو زێڕ و ئەڵماسانەی لیۆ پۆڵدی دووەم لە عوسمانییەكانی دزیبوو گێردرایەوە بۆ ئیستانبۆڵ، ئەمەش دوای ئەوەی لیۆ پۆڵدی باوك بە داوای لێبووردن لە عوسمانییەكان هەموو كەلوپەلە دزراوەكانی نادرووەتەوە.