نرخی نەوت دابەزیەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×


ئەمڕۆ چوارشەممە جارێكی تر نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی وزەی جیهاندا دابەزیەوە بۆ خوار 41 دۆلاری ئەمریكی.


ئەمڕۆ نرخی نه‌وت بە ڕێژەی 2% دابەزی و هەر بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت نرخی گەیشتە‌ 40 دۆلار و 48 سه‌نت و بەم نرخەوە مامەڵەی پێوەكرا.


ئاژانسی هەواڵی "رۆیتەرز" بڵاوی كردەوە نه‌وتی‌ داكراوی ئەمریكا بە قەبارەی 8 ملیۆن و 400 هه‌زار به‌رمیل زیادی كردووه‌، ئه‌مەش كاریگه‌ری دەبێ له‌سه‌ر دابه‌زینی نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا.


بە گوێرەی دواهەمین گرێبەستەكانیش، هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت بڕی ‌70 سه‌نتی بەهاكەی لەدەست داوە، كە دەگاتە 1.7%ی كۆی نرخەكەی.


جێی باسە بە هۆی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا و وەستانی زۆربەی كارگە زەبەلاحەكانی وڵاتە پیشەسازییەكان و كەمبوونەوەی هاتوچۆ و گەشت، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بە شێوەیەكی بەرچاو داڕماوە.