وردەکاری وەرگرتنی باجی مووچە لە فەرمانبەران
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

وردەکاری وەرگرتنی باجی مووچە لە فەرمانبەران

حکوومەتی عێراق بڕیاری داوە لەم مانگە (مانگی 6ـی 2020)ـەوە، رێژەی %10 تا %15 لە کۆی مووچەی مووچەخۆران وەک باجی دەرامەت، وەربگرێت.

وەرگرتنی باجی داهات لە مووچەخۆران بەم شێوەیە دەبێت:

- ئەگەر فەرمانبەرێک بڕی 600 هەزار دینار، بە مووچەی بنەڕەتییەوە وەبگرێ، ئەوا دەبێ بڕی 60 هەزار دینار وەک باجی دەرامەت بداتە دەوڵەت، واتە بۆ هەر 100 هەزار دینار، دەبێ مووچەخۆر بڕی 10 هەزار دینار بداتە خەزێنەی دەوڵەت.

- ئەوانەی مووچەیان لە سەرووی ملیۆنێکە، دەبێ مانگانە بۆ هەر 100 هەزار دینارێک، بڕی 15 هەزار دینار وەک باجی دەرامەت، بدەنە دەوڵەت.

ئیخلاس دلێمی، ئەندامی لێژنەی دارایی پەرلەمانی  عێراق، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند، ئەوەی لە مووچەی خانەنشینان دەکرێ کەمکردنەوە نییە، بەڵکو بەناوی  باج ڕێژەیەکی کەمی مووچە لە مووچەخۆران وەردەگیرێتەوە.