كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

عێراق دەست بە وەرگرتنی باج لە مووچەخۆران دەکات

حکوومەتی عێراق دەست بە وەرگرتنی باجی دەرامەت لە مووچەخۆرانی وڵاتەکەی، دەکات.

مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە رۆژنامەی (سەباح)ی فەرمیی وڵاتەکەی راگەیاندووە، یاسای باجی دەرامەت لەم مانگەوە (مانگی 6ـی 2020)، لەسەر مووچەخۆران جێبەجێ دەکرێت.

هەروەک مەزهەر محەمەد ساڵح رایگەیاندووە، باجەکە لەسەر کۆی ئەو پارەیە وەردەگیرێت، کە مووچەخۆر وەری دەگرێت، نەک تەنیا مووچەی بنەڕەتی.

بە گوتەی ئەو راوێژکارەی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە نێوان %10 بۆ %15ـی مووچەی مووچەخۆران وەک باجی دەرامەت، بۆ خەزێنەی دەوڵەت وەردەگیرێت.

مەزهەر محەمەد ساڵح ئاماژەی بەوەش کردووە، کە ئەو پێشنیازانەی دیکە بۆ کەمکردنەوەی مووچە یان پاشەکەوتکردنی، هەڵوەشێندرانەوە و بڕیار دراوە لە بری کەمکردنەوە یان پاشەکەوتکردن، باجی دەرامەت لەو مووچەخۆرانەی لە 500 هەزار دینار زیاتر وەردەگرن، وەربگیرێت.