عەلی باباجان: توركیا وەكوو ساڵانی حەفتاكان هەژار بووەتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

عەلی باباجان: توركیا وەكوو ساڵانی حەفتاكان هەژار بووەتەوە

عەلی باباجان سەرۆكی پارتی (دەوا) لە توركیا، هەموو ئەو هەڵسەنگاندنانەی رەجب تەییب ئەردۆغان رەت دەكاتەوە کە بۆ ئابووریی توركیا كردبووی، ئەو پێی وایە رەوشی ئابووریی توركیا بە جۆرێكە گەڕاوەتەوە دۆخی ساڵانی حەفتاكان و وەكوو ئەوكات هەژار بووەتەوە.

باباجان لە دیمانەیەكی تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ (Fox TV)، قسەیەكی ئەردۆغان رەت دەكاتەوە كە باسی لە گەشەکردنی ئابووریی توركیای كردبوو.

باباجان دەڵێت: "بواری ئابووری لەلای هاووڵاتیان و لەلای حكوومەت زۆر جیاوازە، ئێمە سەیری تابلۆی هاووڵاتی دەكەین لەڕووی ئابوورییەوە، كاتێكیش ئەوەی حكوومەت و هاووڵاتی لەگەڵ یەكتریدا بەراورد پێ دەكەین، دەردەكەوێت كە جیاوازی زۆرە و ناگونجێن بە یەكەوە، ئەمەش دەریدەخات كە ئەوەی ئەردۆغان دەیڵێت راست نییە. توركیا لەڕووی ئابوورییەوە گەڕاوەتەوە ساڵانی حەفتاكان و وەكوو ئەوكات هەژار بووەتەوە".

باباجان باس لە تاكڕەویی ئەردۆغان دەكات و، دەڵێت كاتێك توركیا بەڕووی دەرەوە دادەخات و كاتێك لەڕێگەی میدیاوە هاووڵاتیان بێدەنگ دەكات، بۆیە هەر شتێك بیڵێت هاووڵاتیان بڕوای پێ دەكەن.

گوتیشی: "توركیا خۆی بەڕووی دنیادا داخستووە، كە هەموو رژێمێكی تاكڕەو ئەمە دەكات، بەڵام تا سەر وا نابێت و گۆڕانكاری بەڕێوەیە".