وەزیری نەوتی عێراق: بە تەواوی پابەندی بڕیاری کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت دەبین
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

وەزیری نەوتی عێراق: بە تەواوی پابەندی بڕیاری کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت دەبین

وەزیری نەوتی عێراق رایدەگەیەنێت، وڵاتەکەی بە تەواوی پابەندی بڕیاری کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت دەبێت.

ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، بە تەلەفۆن پەیوەندیی بە عەبدولعەزیز بن سەلمان، وەزیری وزەی سعودیەوە کردووە.

ئیحسان عەبدولجەبار هەروەها رایگەیاندووە، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، لەگەڵ عەبدولعەزیز بن سەلمان تاوتوێی بارودۆخی نەوتی جیهانی و هەوڵەکانی (ئۆپیک پڵەس) بۆ سەقامگیرکردنەوەی نرخی نەوت و راگرتنی هاوسەنگی، کردووە.

وەزیری نەوتی عێراق ئاماژەی بە پابەندیی وڵاتەکەی بە بڕیاری ئۆپیک پڵەس بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت کردووە و ریگەیاندووە، ”عێراق بە تەواوی پابەندی بڕیارەکە دەبێت“.

رۆژی 12-4-2020، ئۆپیک پڵەس (وڵاتانی ئەندام و نائەندامی ئۆپیک) بە مەبەستی بەرزکردنەوەی نرخی نەوت، رێککەوتنێکی مێژووویی بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی 9.7 ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە لە سەرەتای مانگی 5ـی 2020ـەوە، راگەیاند.

ئۆپیک رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوتی جیهانییە و ئێستا لە وڵاتانی عێراق، سعودیە، ڤەنزوێلا، ئیماراتی عەرەبی، نایجیریا، لیبیا، کوێت، ئێران، گابۆن، ئەنگۆلا و جەزائیر پێک دێت.