نرخی نەوت بەرز بووەوە و گەیشتە 43 دۆلار
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

نرخی نەوت بەرز بووەوە و گەیشتە 43 دۆلار

نرخی نەوتی جیهانی بەرز بووەوە و گەیشتە نزیک 43 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی (RT)ی رووسی، ئەمڕۆ دووشەممە 8-6-2020 نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت لە بازاڕی جیهانی گەیشتە 42 دۆلار و 98 سەنت.

لە رۆژی 6-3-2020ـەوە، یەکەمجارە نرخی نەوت بگاتە ئەو ئاستە، کە دوای رێککەوتی ئۆپیک پڵەس بە درێژکردنەوەی ماوەی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت تا کۆتایی مانگی 7، هات.

رۆژی یەکشەممە 12-4-2020، ئۆپیک پڵەس (وڵاتانی ئەندام و نائەندامی ئۆپیک) بە مەبەستی بەرزکردنەوەی نرخی نەوت، رێککەوتنێکی مێژووویی بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی 9.7 ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە لە سەرەتای مانگی 5ـی 2020ـەوە، راگەیاند.

ئۆپیک رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوتی جیهانییە و ئێستا لە وڵاتانی عێراق، سعودیە، ڤەنزوێلا، ئیماراتی عەرەبی، نایجیریا، لیبیا، کوێت، ئێران، گابۆن، ئەنگۆلا و جەزائیر پێک دێت.