هەردوو کۆمپانیاى کارتى نێودەوڵەتى زیرەک و کۆمپانیای کۆڕەک ڕێککەوتنێکیان واژۆ کرد
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

هەردوو کۆمپانیاى کارتى نێودەوڵەتى زیرەک و کۆمپانیای کۆڕەک ڕێککەوتنێکیان واژۆ کرد

 

کۆمپانیاى کارتى نێودەوڵەتى زیرەک (Qi Card) و کۆمپانیاى کورەک نیازى خۆیان ڕاگەیاند لە هاوبەشیکردن لە بوارى خزمەتگوزاریى فراوانى دارایى.

25ى 5ی 2020، واژووکردنى نووسراوى نیازى هاوبەشیکردن و هاوکاریکردن ڕاگەیاندرا بۆ پێشکەشکردنى چەندین خزمەتگوزاریى دارایى بە هاووڵاتییانى کوردستان و عێراق.

هەردوو کۆمپانیا ڕێککەوتن، کە لە بوارە پەیوەندارەکان لە وڵاتدا کار دەکەن و پاڵپشتى لە دەستپێشخەرییەکانى حکوومەتى عێراق و حکوومەتى هەرێمى کوردستان دەکەن بۆ پتەوکردنى تێکهەڵکێشى دارایى، لەسەر پێکەوە کارکردن بۆ دابینکردنى چەندها خزمەتگوزاریى گەیاندن و دارایى کە ئەمەش بوار بە هاولاتیان دەدات کردارى پارەدانى ئەلیکترۆنى و بازرگانى لەڕێى ئینتەرنێت ئەنجام بدەن. ئەمەش هاوتەریبە لەگەڵ ئەو هەوڵ و کۆششانەى کە حکومەتى عێراقى پێشکەشى کردووە بۆ ئەنجامدانى ئاسانکارى لە خزمەتگوزارییە دارییەکان و دانانى سنوورێک بۆ لێشاوى دراوى قورس لە وڵاتدا.

لە وەڵامى پرسیارێک دەربارەى ئەو هاوبەشیکردنە، بەهادین ئەلهادى سەرۆکى دەستەى کارگێریى کۆمپانیاى ISC گوتى: "زۆر خۆشحاڵین بە واژووکردنى ئەم ڕێککەوتننامەیە کە هەلێکى نوێیە بۆ هەردوو هاوبەشەکە تا درێژە بە ڕوڵی خۆیان بدەن لە بەرەوپێشبردنى وڵات. هەروەها ئەو هەوڵ و کۆششانەى کە بانکى ناوەندى و حکومەتى مەرکەزى پێشکەشیان کرد بۆ زیادکردنى شەفافییەت و دابینکردنى خزمەتگوزاریى دارایى و سەرمایە لەسەر ئاستى نێودەوڵەتى؛ کارێکە هەردوو کۆمپانیا ساڵانێکە پاڵپشتى لێ دەکەن. ئەم ڕێککەوتنە بە خاڵى وەرچەرخان دادەنرێت بۆ پتەوکردنى ئەم هەوڵ و کۆششانە هەروەها لەپێناو باشترکردنى ئاستى ژیانى هاوڵاتیانى کوردستان و عێراق".

هەروەها سەرۆکى دەستەى کارگێڕى کۆمپانیاى کورەک گوتى: "دوو لە باشترین نموونە سەرکەوتووەکانى عێراق پێکەوە کۆبوونەوە بۆ ئەوەى هاریکاربن لە پێشکەشکردنى باشترین خزمەتگوزاری بە بەشداربووانیان و بۆ گەیشتن پێیان. لەم کاتەدا وڵاتەکەمان ڕێک پێویستى بە ئەمەیە. ئێمە زۆر خۆشحاڵین بە کارکردنمان لەگەڵ کۆمپانیاى ISC و هیوادارین لەڕێى ئەم هاوبەشیکردنەوە ڕێک ئەوە بۆ بەشداربووانمان دابین بکەین کە لە ئێستادا ئێجگار پێویستیانە".

وردەکاریى زیاتر لەبارەى ئەو هاوبەشیکردنە کاتێک کە هەردوو کۆمپانیا هاریکاریى بەرایى و دوایى نێوانیان پتەو دەکەن ئاشکەرا دەکرێت. ئەمە بە سەردەمێکى نوێ لە هەماهەنگى و هاریکاریى نێوان کۆمپانیاکانى عێراق دادەنرێت و پەیامێک بە ناوچەکە دەدات بەوەى عێراق لە داهێناندا هەمیشە پێشەنگ بووە و هەر بە پێشەنگى دەمێنتەوە هەروەها بنیادنانى هاوبەشیکردن نیشان دەدات لەپێناو باشترکردنى ئاستى ژیانى هاووڵاتییان.