كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

لە سنووری كەركووك جارێكی‌تر ئاگر لە دەغڵودانی جووتیارانی كورد بەر درا

لە سنووری پارێزگای كەركووك جارێكی‌تر ئاگر لە دەغڵودانی جووتیارانی كورد بەر درا.

سالار موحسین، جووتیارێكی گوندی (ساری تەپە)ی كوردنشینی سەر بە ناحیەی لەیلانە لە سنووری پارێزگای كەركووك، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە 4/6/2020 ئاگر لە دەغڵودانی جووتیارانی سنووری گوندی (ساری تەپە) سەر بە ناحیەی لەیلان بەر درا و بەو هۆیەوە چەندین دۆنم دەغڵودانی جووتیاران سووتا".

گوتیشی: "تیمەكانی ئاگركوژێنەوە بە هانای جووتیارانەوە نەهاتن بۆ ئەوەی ئاگرەكە بكوژێننەوە، بەڵام جووتیاران خۆیان بە ئاو و چەند كەرەستەیەكی دیكە ئاگرەكەیان كوژاندەوە".

هاوكات ئەو جووتیارە، ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، تا ئێستا ڕوون نەبووەتەوە كە چ لایەنێك ئاگری لە دەخڵدانی سنووری گوندەكەیان تێ بەر داوە".

ماوەیە لە سنووری پارێزگای كەركووك و ناوچە كوردستانییەكانی‌تر، لەلایەن داعش و عەرەبە هاوردەكانەوە ئاگر لە دەغڵودانی جووتیارانی كورد بەر دەدرێت و بەو هۆیەوە جووتیاران زیانی گەورەیان پێ گەیشتووە".