لەسەر ڕاسپاردەی پارێزگاری هەولیر و بە هەماهەنگیی بەڕێوەبەرایەتیی ئەوقافی هەولێر، ئەمڕۆ هەینی لە شاری هەولێر و قەزا و ناحیەکان دەمامک و دەستکێش لەناو مزگەوتەکان دابەش کراوە.
ڕاگەیاندنی پارێزگاری هەولیر لەمبارەوە بڵاوی کردووەتەوە، بە ڕاسپاردەی دکتۆر فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر، بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆڕۆنا، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی هەولێر و لقی هەولێری یەکێتیی زانایانی ئایینیی ئیسلامیی کوردستان، ئەمڕۆ هەینی هەڵمەتی دابەشکردنی ماسک لە سەنتەری شاری هەولێر و قەزاو ناحیەکان بەسەر ئەو هاوڵاتییانە بەڕێوە چوو کە ڕوویان لە مزگەوتەکان کرد.
هاوکات ئەمڕۆ لە زۆرێک لە مزگەوتەکانی هەرێمی کوردستان وتارەکانی هەینی لەبارەی ڕینامییەکانی خۆپارێزیی هاووڵاتییان بووە لە پەتای کۆرۆنا.