كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

كۆمپانیایەكی سینەمای ئەمریكی فیلمێك لەسەر رەگەزپەرستی دەكاتە دیاری


كۆمپانیای "Warner Bros"ی ئەمریكی بۆ بەرهەمهێنانی فیلم ڕایگەیاندووە لە مانگی داهاتوودا یەكێك لەو فیلمانەی كە لەسەر ڕەگەزپەرستی بەرهەمی هێناوە، بە خۆرایی بڵاوی دەكاتەوە.


كۆمپانیای Warner Bros مانگی داهاتوو فیلمی Just Mercy لەسەر ئینتەرنێت بە خۆرایی بڵاو دەكاتەوە، ئەم كارەشیان وەكو هاوخەمییە لەسەر كوژرانی جۆرج فلۆید، ئەو ڕەشپێستەی كە لەلایەن پۆلیسێكی سپیپێستی ئەمریكییەوە كوژرا.


كومپانیاكە ئاماژەی بەوەش داوە كە ئەوان باوەڕی تەواویان بە ناوەڕۆكی چیرۆكی ئەو فیلمە هەیە كە بڵاویان كردووەتەوە و لە كۆمەڵگەی ئەمریكادا بە داخەوە ڕەگەزپەرستی هەیە.

چیرۆكی فیلمی Just Mercy بریتیە لە یاداشتەكانی پارێزەرێك بە ناوی بریان ستیفنسون كە لە ساڵی 2014 نووسراوەتەوە و لە ساڵی 2019 كراوەتە فیلم، ئەو فیلمە باس لە هەندێك دیاردەی ڕەگەزپەرستی دەكات كە لە نێو كۆمەڵگەی ئەمریكیدا هەن.