له ڕووسیا ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا به‌رز بووه‌وه، تا ئێستاش له هه‌مان وڵات زیاتر له پێنج هه‌زار كه‌س به‌هۆى كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ست داوه.
به‌پێى دوایین ئاماره‌كان، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 4/6/2020، له ڕووسیا هه‌شت هه‌زار و 831 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون، ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاكه‌ش له وڵاته‌كه گه‌یشته 441 هه‌زار و 108 كه‌س.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه، دوێنێ چوارشه‌ممه هه‌شت هه‌زار و 536 كه‌سى دیكه له ڕووسیا تووشى كۆرۆنا ببوون.
هه‌ر له ڕووسیا 169 كه‌سى دیكه به‌هۆى كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ست دا، كۆی گشتیی مردوانیش له هه‌مان وڵات به‌هۆى په‌تاكه‌وه گه‌یشته پێنج هه‌زار و 384 كه‌س، تا ئێستاش له ڕووسیا 204 هه‌زار و 623 كه‌س له كۆرۆنا چاك بوونه‌ته‌وه.