بهشى ڕاگهیاندنى پارێزگاى ههولێر له ڕاگهیاندراوێكدا ئاماژه بهوه دهدات، لە هەولێر ھەڵمەتی دابەشكردنی زیاتر لە 150 هەزار دەمامك دەستی پێكرد.
ئهمڕۆ پێنجشهممه 4/6/2020، بهشى ڕاگهیاندنى پارێزگاى ههولێر ڕاگهیاندراوێكى له پهیجى فهرمیی خۆى، له تۆڕى كۆمهڵایهتیی (فهیسبووك) بڵاو كردهوه، تێیدا هاتووه: "لەسەر فەرمان و ڕاسپاردەی د. فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر، بە مەبەستی هۆشیارکردنەوەی هاووڵاتییان و خۆپارێزی و بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر بە هەماهەنگی لەگەڵ قایمقامیەتی قەزاکانی سنووری پارێزگای هەولێر، سەرلەبەیانبی ئەمڕۆ له سنووری پارێزگای هەولێر دەست بە هەڵمەتی دابەشکردنی زیاتر لە 150 ههزار دهمامك بەسەر ھاووڵاتییان و کاسبکاران كرا".
باس لهوهش كراوه: "وەک دەستپێکی هەڵمەتەکە، د.فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر، بەیاوەری هەریەک لە قایمقامی قەزای دەشتی هەولێر و قایمقامی ناوەند، لە شارۆچکەی کەسنەزان و گەڕەکی کوورانی عەنکاوەی شاری هەولێر دەمامکی بەسەر کاسبکاران و هاووڵاتییان دابەش کرد".