كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

راپۆرتێک: تەندروستیی تره‌مپ باشە و هایدرۆکسى کلۆرۆکوین هیچ نیشانەیەکی لاوەکی لەسەر نەبووە

 

پزیشکێکی کۆشکی سپی رایگەیاند، هیچ نیشانەیەکی لاوەکی لەسەر دۆناڵد تره‌مپ، سەرۆکی ئەمریکا دەرنەکەوتووە، لەو کاتەوەی کە دوو هەفتەیە (هایدرۆکسی کلۆرۆکوین)ی وەک رێکاری خۆپارێزی لە کۆڤید- 19 وەرگرتووە.

د. چون کونلی، لە راپۆرتەکەیدا سەبارەت بە تەندروستیی سەرۆکی ئەمریکا روونی کردووەتەوە: “تره‌مپ ئەو چارەسەرییەی بەتەواوی و بەوپەڕی دڵنیاییەوە وەرگرت و هیچ نیشانەیەکی لاوەکیشی لەسەر دانەنا”. گوتیشی “تره‌مپ بە رێکوپێکی ملکەچی پشنینەکانی کۆڤید- 19یە، دەرەنجامی تەواوی پشکنینیەکانیش تا ئێستا نەرێنی بووە”.

ماوەیەکی درێژە هایدرۆکسى کلۆرۆکوین بۆ چارەسەریی مەلاریا بەکار دەهێنرێت، بەڵام کاریگەرییەکەی دەربارەی نەخۆشیی کۆڤید- 19 بە زانستییانە نەسەلمێنراوە و بووەتە جێی مشتومڕێکی زۆر لەنێو زانایاندا.

سەرۆکی ئەمریکا لەم مانگانەی رابردوودا روونی کردەوە، کە هیوای بە کاریگەرییەکانی ئەم دەرمانە هەیە، لە مانگی ئازاری رابردووشدا گوتی: “پێم وایە توانای گۆڕانکاریی هەیە”، بەڵام گوتیشی “رەنگە نەیشتوانێ”.

بەگوێرەی (فرانس پرێس)، د. کۆنلی لە راپۆرتەکەیدا روونی کردووەتەوە، کە تره‌مپ (73 ساڵ)، کێشی (110 کیلۆگرام)ە، بەڵام درێژیی باڵای (1.90 مه‌تر)ە و ترپەی لێدانی دڵیشی (63) ترپەیە لە خولەکێکدا.

بەم شێوەیەش کۆتایی بە راپۆرتەکەی دێنێ و دەڵێ: “ئەنجامەکان ئاماژە بۆ ئەوە ئەکەن، کە تره‌مپ هێشتا تەندروستیی باشە”.