كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

بیل گیتس کاتی دروستکردنی چارەسەری کۆرۆنا ئاشکرا دەکات

دامەزرێنەری کۆمپانیای مایکرۆسۆفت و دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان کاتی دروستکردنی چارەسەری پەتای کۆرۆنا، ئاشکرا دەکات.

بیل گیتس، دامەزرێنەری مایکرۆسۆفت لە چاوپێکەوتنێکی کەناڵی (سکای نیوز)دا رایگەیاندووە، بۆ ئەوەی ژیانی ئاسایی لە هەموو جیهان دەست پێبکاتەوە، پێویستە دەرمانی کۆرۆنا بۆ هەموو مرۆڤێک بەردەست بێ و نابێ تاکە مرۆڤێکیش لە جیهان، بەهۆی هەژارییەوە لەو دەرمانە بێبەش بکرێ.

بیل گیتس پێیوایە هەوڵەکانی دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ کۆرۆنا لە نێوان 10-20 ملیار دۆلاریان دەوێت.

دەولەمەندترین پیاوی جیهان، کە بڕە پاریەکی زۆری بۆ توێژینەوەکانی دۆزینەوەی چارەسەری کۆرۆنا تەرخان کردووە، ئاماژەی بەوەش کردووە، کە ”رەنگە“ لە کۆتایی ئەمسال یان لە ساڵی داهاتوو، دەرمانی چارەسەری کۆرۆنا دروست بکرێت.

پەتای کۆرۆنا لە کۆتایی ساڵی رابردوو لە شاری وهان لە چین سەری هەڵدا و تا ئێستا شەش ملیۆن و 545 هەزار و 83 کەس لە سەرانسەری جیهان تووشی بوون و لەو ژمارەیەشدا، 388 هەزار و 316 کەس گیانیان لەدەست داوە.