كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

جموجۆڵی بازرگانی لە سنووری باشماخ دەستی پێ كردەوە

ئەمڕۆ پێنجشەمە جموجۆڵی بازرگانی لە سنووری نێودەوڵەتیی باشماخ لە نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران دەستی پێ كردەوە.

موختار حاجی، بەرپرسی پەیوەندییەكانی مەرزی نێودەوڵەتیی باشماخ، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "پاش 72 كاتژمێر لە داخستنی بە فەرمانی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە 4/6/2020)، مەرزی نێودەوڵەتیی باشماخ لە سنووری شاری پێنجوێن و كۆماری ئیسلامی ئێران كرایەوە."

گوتیشی: "لەگەڵ كردنەوەی مەرزەكە رێوشوێنی توندی خۆپارێزی لە پەتای كۆرۆنا گیراوەتە بەر و تیمی تەندروستی لە مەرزەكە سەرقاڵی پشكنینین بازرگان و شۆفێران دەبن."