كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

ڕێژەی بێكاری لە توركیا بۆ 33٪ بەرز بووەتەوە

دوو پڕۆفیسۆر لە زانكۆی بیلكەندی توركیا، راپۆرتێكیان لەبارەی دۆخی ئابووریی توركیا بڵاو كردووەتەوە و دەڵێن ئەگەر بەپەلە حكوومەت چارەیەك نەدۆزێتەوە، لە ماوەیەكی زۆر كەمدا رێژەی بێكاری لە توركیا بۆ ٣٣٪ بەرز دەبێتەوە.

پڕۆفیسۆران ئیبڕۆ ڤۆیڤۆدە و ئێرینج یلدان، قسەیان بۆ رۆژنامەی (سۆزجو)ی توركی كردووە و لەوێدا ئاماژەیان بە راپۆرتێك كردووە كە بۆ حكوومەتیان بەرز كردووەتەوە و، باسیان لە رەوشی ئابووری توركیا كردووە.

بە گوێرەی بەدواداچوون و لێكۆڵینەوەی ئەو دوو پڕۆفیسۆرە، رێژەی بێكاری لە توركیا بۆ ٣٣٪ بەرز دەبێتەوە كە ئێستا ١٤٪، هەروەها ژمارەی بێكاری لە ٤ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار بۆ ١١ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار بەرز دەبێتەوە.

ئەوان داوا لە حكوومەت بەپەلە پارە بەسەر كرێكاراندا دابەش بكەن، بە تایبەت ئەوانەی بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە كاریان لەدەست داوە و هیچ داهاتێكیان نییە.

ئەوان پێشبینی دەكەن توركیا تووشی قەیرانی دارایی ببێتەوە، بۆیە بۆ ئەوەی ئەو قەیرانە كاریگەری لەسەر خەڵكی هەژار نەبێت، پێویستە بە پڕۆژەیاسایەك هاوكاریی دارایی راستەوخۆی ئەو كەسانە بكرێت كە هیچ داهاتێكیان بە دەستەوە نەماو