یەكەمین فێستیڤاڵی سینەمایی ئۆنڵاین لە هەرێمی كوردستان كۆتایی هات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

یەكەمین فێستیڤاڵی سینەمایی ئۆنڵاین لە هەرێمی كوردستان كۆتایی هات

 

شەوی رابردوو 3/6/2020، یەكەمین فێستیڤاڵی سینەمایی ئۆنڵاین بەشێوەی ڕاستەوخۆ لە هەرێمی كوردستان كۆتایی هات، یەكەمین فیستیڤاڵی سینەمایی فیلمی کۆ - ئۆنلاین كە لەلایەن ماڵپەڕی کوردسینەما بەرێوە چوو و لە كۆتاییشدا لەلایەن لێژنەیەكی دادوەری ناوی باشترین فیلمەكان ئاشكرا كرا.

لەمبارەیەوە هونەرمەند قادر چەپك، بەڕێوەبەری كاروباری فێستیڤاڵەكە بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "فێستیڤاڵی فیلمی کۆ – ئۆنلاین، یەکەمین فێستیڤاڵی ئۆنڵاین بوو لە هەرێمی كوردستان، بە هاوبەشی لەلایەن هونەرمەندی سینەماكار سەركەش محەمەد و ماڵپەڕی هونەریی كوردسینەما بەڕێوە چوو".

شەوی ڕابردوو بەشێوەی ئۆنڵاین لەلایەن لێژنەیەكی دادەری كە پێكهاتبوو لە بەرێزان عەدنان عوسمان شاناز سەرۆكی لێژنەی دادوەران و هەریەكە لە ئیبراهیم ڕەمەزان و جاسۆ ئۆسمانۆڤ ئەندامی لێژنە، توانییان ناوی باشترین فیلمە بەشداربووەكانی فیستیڤاڵەكە ئاشكرا بكەن، كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ى خواره‌وه‌ بوو:

ئەنجامی کۆتایی هەڵسەنگاندنی فیلمە بەشداربووەکانی فیستیڤاڵی کۆ – ئۆنلاین 2020
خەڵاتی فیلمە دۆکیۆمێنتەرییەکان سێ خەڵات

خەڵاتی سێیەم باشترین فیلمی دۆکیۆمێنتەری بۆ فیلمی (1 لە 182000) دەرهێنانی کۆسرەت بورهان.

خەڵاتی دووەم باشترین فیلمی دۆکیۆمێنتاری بۆ فیلمی (13ی مەی) دەرهێنانی تاریق تۆفیق.

خەڵاتی یەکەم باشترین فیلمی دۆکیۆمێنتاری بۆ فیلمی (عەشقی تەنهایی) دەرهێنای سەردار سەتار.

ئەنجامی کۆتایی هەڵسەنگاندنی فیلمە بەشداربووەکانی فیستیڤاڵی کۆ – ئۆنلاین 2020
خەڵاتی فیلمە فیکشنەکان 11 خەڵاتە

خەڵاتی باشترین دەنگ بۆ کورتە فیلمی (چاوەڕێ دەبم) دەرهێنانی محەمەد شێروانی.

خەڵاتی باشترین دیزاینی دیکۆر بۆ کورتە فیلمی (کۆرس) دەرهێنانی دلاوەر نووری.

خەڵاتی باشترین ماکیاژ بۆ کورتەفیلمی (حەیات) دەرهێنانی کاردینا هێمن.

خەڵاتی باشترین مۆنتاژ بۆ کورتەفیلمی (باشترین فیلم) دەرهێنانی واحید کفری.

خەڵاتی باشترین ئەکتەری کچ لە رۆڵی دووەم بۆ هونەرمەند (رێزە محەمەد) لە کورتە فیلمی (چاوەڕێ دەبم).

خەڵاتی باشترین ئەکتەری کچ بۆ هونەرمەند (کاردینا هێمن) لە فیلمی حەیات.

خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاو بۆ هونەرمەند (سەربەست ئەحمەد) لە کورتە فیلمی (باشترین فیلم).

خەڵاتی باشترین سینەماتۆگرافی بۆ کورتەفیلمی (19) دەرهێنای ئادەم ئەیام.

خەڵاتی باشترین سیناریۆ بۆ کورتەفیلمی (یور ئۆپینیۆن) دەرهێنانی سیما رێبوار.

خەڵاتی باشترین دەرهێنان بۆ دەرهێنەر (محەمەد شێروانی) لە کورتەفیلمی (چاوەڕێ دەبم).

خەڵاتی باشترین فیلم بۆ کورتەفیلمی (19) دەرهێنانی ئادەم ئەیام.

فیستیڤاڵی سینەماكۆ یەكەمین فیستیڤاڵی سینەمایی ئۆنڵاینە كە ئەمساڵ لە هەرێمی كوردستان بە سەرپەرشتیی ماڵپەڕی (کوردسینەما) لە ڕۆژی 23/4/2020، دەستی پێكرد و شەوی ڕابردوو بە شێوەی ڕاستەوخۆ لەلایەن لێژنەیەكی دادوەریی شارەزا ناوی باشترین فیلمە بەشداربووەكان و براوەی خەڵاتەكان ئاشكرا كران.