تەقە لە بارەگای ناوچەی کفریی پارتی دیموکراتی کوردستان کرا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

تەقە لە بارەگای ناوچەی کفریی پارتی دیموکراتی کوردستان کرا

 

بەرپرسی ناوچەی کفریی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرای کرد کە لە لایەن چەند چەکدارێکەوە تەقە لە بارەگای ناوچەکەیان کراوە.

کەمێک لەمەوبەر سەباح محەمەد عەزیز، بەرپرسی ناوچەی کفریی پارتی بە (باسنیوز)ی راگەیاند، کاتژمێر ١٠ و نیوی ئەمشەو لە کفری خۆپیشاندانێک هەبووە، تێیدا ئاڵۆزی لە نێوان هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندانەکان دروست بووە، ژمارەیەک لە ڕێکخەرەکان گیراون، داوایان کردووە ئازاد بکرێن و دواتر ئازاد کراون، بەم هۆیەشەوە جۆرێک لە ئاڵۆزی لەنێو شارەکەدا هەبووە.

ئەوەشی ئاشکرا کرد کە لەم سەروبەندەدا چەند چەکدارێک لە ڕێگەی ماتۆڕسکیلەوە خۆیان گەیاندووەتە کۆڵانێکی نزیک ناوچەی کفریی پارتی و تەقەیان لە بارەگاکە کردووە.

بەرپرسی ناوچەی کفریی پارتی ئاماژەی بەوە کرد کە فیشەک بەر دیواری بارەگاکەیان کەوتووە، بەڵام زیانی گیانی نەبووە.

ئەمە یەکەمینجار نییە لە شار و شارۆچکەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی تەقە لە بارەگاکانی پارتی بکرێت و پێشتریش دەیان جار لە سلێمانی و شوێنەکانی دیکەوە ڕووداوی هاوشێوە ڕووی داوە و بە دەگمەن نەبێت، تەقەکەرەکانیش دەستگیر نەکراون.