ئەفسەرێكی باڵای عێراق بەهۆی كۆرۆناوە گیانی لەدەست دا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئەفسەرێكی باڵای عێراق بەهۆی كۆرۆناوە گیانی لەدەست دا


ئەمڕۆ چوارشەممە ئەفسەرێكی باڵای پۆلیسی عێراق بە هۆی تووشبوونی بە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانی لەدەست دا.


ئەم ئێوارەیە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی وزەی عێراق لە پرسەنامەیەكدا بڵاوی كردەوە كە ئەمڕۆ ئەفسەرێكی باڵایان بە پلەی "عەمید" بە هۆی تووشبوونی بە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانی لەدەست دا.


ئەفسەرەكە ناوی رەدام محەمەدە و لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی نەوتی ناوەڕاست كاری دەكرد.


جێی باسە لە ماوەی دوو رۆژدا زیاتر لە یەك هەزار تووشبووی پەتای كۆرۆنا لە عێراق تۆمار كراون.