وه‌زاره‌تى بازرگانى واده‌ى وه‌رگرتنى گه‌نمى جووتیاران ڕاده‌گه‌یه‌نێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

وه‌زاره‌تى بازرگانى واده‌ى وه‌رگرتنى گه‌نمى جووتیاران ڕاده‌گه‌یه‌نێت

 

به‌ڕێوه‌به‌رى ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانى وه‌زاره‌تى پیشه‌سازى و بازرگانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان واده‌ى وه‌رگرتنى گه‌نمى جووتیاران ڕاده‌گه‌یه‌نێت.

سه‌ردار قوربانى، به‌ڕێوه‌به‌رى ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانى وه‌زاره‌تى پیشه‌سازى و بازرگانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، به‌ (باسنیوز) ى ڕاگه‌یاند "له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى پیشه‌سازى و بازرگانییه‌وه‌ هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك كراوه‌ بۆ ده‌ستپێكردنى پرۆسه‌ى وه‌رگرتنى گه‌نمى جووتیاران له‌ سایلۆكانى هه‌رێمى كوردستان".

گوتیشی "بۆ واده‌ى ده‌ستپێكردنى پرۆسه‌كه‌ چاوه‌ڕێی ڕه‌زامه‌ندى حكوومه‌تى ناوه‌ند ده‌كه‌ین، هه‌ركات ئه‌و ڕه‌زامه‌ندییه‌ نیشاندرا ڕاسته‌وخۆ ده‌ستده‌كرێت به‌وه‌رگرتنى گه‌نمى جووتیاران له‌سه‌رانسه‌رى هه‌رێمى كوردستاندا".

ڕوونیشیكرده‌وه‌، به‌پێى ئه‌زموونى ساڵانى ڕابردوو بێت، وه‌رگرتنى گه‌نمى جووتیارانى هه‌رێم زۆربه‌ى جار كه‌وتووه‌ته‌ ناوه‌ڕاستى مانگى حوزه‌یرانى هه‌موو ساڵێكه‌وه‌.