فیلمی خەڵوەتی عیشق خەڵاتی باشترین فیلمی دۆكیۆمێنتاری بەدەست هێنا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

فیلمی خەڵوەتی عیشق خەڵاتی باشترین فیلمی دۆكیۆمێنتاری بەدەست هێنا

(باسنیوز) سپۆنسەری كردووە


فیلمی دۆكیۆمێنتاری (خه‌ڵوه‌تی عیشق) خه‌ڵاتی یه‌كه‌می باشترین فیلمی دۆكیۆمێنتاری له‌ فیستیڤاڵی ئۆنڵاینی سینه‌ماكۆ بەدەست هێنا.


كورته‌ فیلمی خه‌ڵوه‌تی عیشق تیشك ده‌خاته‌ سه‌ر ژیانی (عه‌لی عاشق) كه‌ زیاتر له‌ چوار ده‌یه‌یە له‌ چیا و چۆڵی كوردستان ده‌ژیێت.


عه‌لی عاشق دوابه‌دوای نائومێدبوونی له‌ گه‌یشتنی به‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی، بڕیاری ژیانی ته‌نیایی و دوور له‌ خه‌ڵكی د‌اوه‌.


فیلمه‌كه‌ سه‌ردار ستار كاری دەرهێنانی كردووە و محەمەد ده‌رگه‌ڵه‌یی پرۆدیوسەری بووە، به‌ سپۆنسه‌ری ده‌زگای میدیایی (باسنیوز) به‌رهه‌م هاتووه‌، به‌شداریی چه‌ندین فێستیڤاڵی دیكه‌ش ده‌كات.


پێشتریش فیلمی دیكۆمێنتاری (خەڵوەتی عیشق) بەشداری لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی Lift-Off كردووە.


فیستیڤاڵی سینەماكۆ یەكەمین فیستیڤاڵی سینەمایی ئۆنڵاینە كە ئەمساڵ لە هەرێمی كوردستان بە سەرپەرشتی ماڵپەڕی (کوردسینەما) لە ڕۆژی ٢٠٢٠/٤/٢٣ دەستی پێكرد و ئەمشەو ٣-٦-٢٠٢٠ بە شێوەی ڕاستەوخۆ لەلایەن لێژنەیەكی دادوەری شارەزا ناوی باشترین فیلمە بەشداربووەكان و براوەی خەڵاتەكان ئاشكرا كران.