لە ڕاپەڕین دوو کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

لە ڕاپەڕین دوو کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون

 

وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان تۆمارکردنی دوو تووشبووی نوێی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە دەڤەری راپەڕین راگەیاند.

بەپێی راگەیاندراوێکی وەزارەتی تەندروستی کە کۆپییەکی بۆ (باسنیوز) نێردراوە و تێیدا هاتووە: "لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، دوو تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە دەڤەری ڕاپەڕین دەستنیشانکران".

روونیشکراوەتەوە، تووشبووەکانی خێزانێکی ژن و مێردن کە پیاوێکی تەمەن ٤٣ ساڵ و ئافرەتێکی تەمەن ٣٢ ساڵەن نیشانەی نەخۆشیان ھەیە و دانیشتووی گەڕەکی نەورۆزن لە قەزای ڕانیە.