48 تووشبووی نوێی كۆرۆنا لە سلێمانی تۆمار كران
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

48 تووشبووی نوێی كۆرۆنا لە سلێمانی تۆمار كران


ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە تۆماركردنی 48 تووشبووی نوێی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سلێمانی راگەیەندرا.


وەزارەتی تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردەوە كە لە بەردەوامیی پشکنینەکان و گەڕان بە دوای گومانلێکراوان و تووشبوواندا، 48 تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشان کران، 23 پیاو و 23 ئافرەت و دوو منداڵن.


هەشت لە تووشبووان بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون، 40 تووشبوو نیشانەی نەخۆشیەکەیان ھەیە.


هەروەها یەك تووشبوو دانیشتووی ناحیەی بازیانە، یەك تووشبوو دانیشتووی ناحیەی عەربەتە، یەك تووشبوو دانیشتووی قەزای سەیدسادقە. یەك دانیشتووی شاری کەرکووكە، 44 تووشبووش دانیشتووی ناو شاری سلێمانیین.