خانمە ئەكتەرێكی ناوداری عەرەب تووشی كۆرۆنا بووە و تەندروستی لە مەترسیدایە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

خانمە ئەكتەرێكی ناوداری عەرەب تووشی كۆرۆنا بووە و تەندروستی لە مەترسیدایە


رەجا جەداوی ژنە ئەكتەری ناوداری میسری و عەرەبی بەهۆی تووشبوونی بە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆناوە، باری تەندروستی تێكچووە، زمان و هۆشی لەدەست داوە.


سەرچاوەیەكی پزیشكی لە نەخۆشخانەی ئەبو خەلیفە لە شاری ئیسماعیلیەی میسری رایگەیاندووە كە تەندروستیی جەداوی تێكچووە و چەند كاتژمێرێكە بە بێ هۆشی لە نەخۆشخانە خەوێندراوە، ئەمەش دوای ئەوەی خرابووە چاودێریی چڕەوە بە هۆی تووشبوونی بە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆناوە.


سەرچاوەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە دۆخی ژیانی ئەكتەرەكە ناجێگیرە و لە مەترسیدایە، لە دوێنێوە تەنگەنەفەس بووە و پلەی گەرمای زۆر بەرز بووەوە، ئەمەش بووەتە هۆی خراپبوونی باری تەندروستی و ئێستا بێهۆش كراوە، لە ماوەی 24 كاتژمێری داهاتوودا دەردەكەوێ داخۆ بەسەر پەتاكەدا سەردەكەوێت یان نا.


جێی باسە جەداوی بەشداری لە زنجیرە درامای "لعبة النسيان" كردبوو، كە مانگی رەمەزانی ئەمساڵ، لە كەناڵە تەلەڤزیۆنییەكان پەخش كرا، لە دوای تەواوكردنی درامایەكە، باری تەندروستی تێكچوو و نیشانەكانی پەتای كۆرۆنای لێ دەركەوت.