21 تووشبووی كۆرۆنا لە عێراق گیانیان لەدەست دا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

21 تووشبووی كۆرۆنا لە عێراق گیانیان لەدەست دا

781 تووشبووی نوێش تۆمار كران


ئەمڕۆ چوارشەممە وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگەی عێراق بڵاوی كردەوە لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا، 21 كەسی تووشبووی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عێراق گیانیان لەدەست داوە، 781 كەسیش تووشی پەتاكە بوون.


به ‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تەكە، پشكنینی پزیشكی بۆ 8 هه‌زار و 585 گومانلێكراو ئه‌نجام دراوه‌، لە ئەنجامدا تووشبوونی 781 كه‌سی دیكه‌ به‌ په‌تاكه‌ دەرچووە.


تووشبووەكان بە زۆری لە به‌غدان و لە بەری رەسافه‌ 262 كەس تووش بوون، لە بەری كه‌رخیش 109 كەس، لە نەخۆشخانەی شاری پزیشكیی بەغداش 66 كەس.


هەروەها لە دوێنێوە 21 كه‌س به‌هۆی په‌تاكه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌، 10 كەسیان لە بەغدا بوون، 5 كه‌سیش له‌ سلێمانی، 2 كه‌سیش له‌ هه‌ولێر، چوار كەسیش له‌ پارێزگاكانی بابل، به‌سره‌، میسان و موسه‌ننا.