وەزارەتی پەروەردە قەرەبووی قوتابیانی كوردستان دەكاتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

وەزارەتی پەروەردە قەرەبووی قوتابیانی كوردستان دەكاتەوە


وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەیەوێ لە دەسپێكی خوێندن لە ساڵی داهاتوودا، لەرووی كوالیتی خوێندنەوە، قەرەبووی قوتابیان بكاتەوە.


بە پێی فەرمانی وەزاریی ژمارە (٧٢) كە لە ١ی ئەم مانگە دەرچووە، ئاماژە بە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزارەت كراوە كە لە ڕۆژی شەممە رێكەوتی ٣٠ -٥ ئەنجام دراوە و تیایدا بە مەبەستی پاراستنی كوالێتی خوێندن و فێربوونی قوتابیان لە پرۆسەی خوێندنی ساڵی ٢٠٢٠-٢٠٢١ و چۆنیەتی قەرەبووكردنەوەی قوتابیان بۆ ئەو بابەتانەی كە بەهۆی سیاسەتی خۆپارێزی لە پەتای كۆرۆنا لە ناوەندەكانی خوێندن نەتواندراوە بخوێندرێت، ئەنجوومەنی وەزارەتی پەروەردە بڕیارێكی تازەی لەو بارەیەوە دەركردووە.


دەقی بڕیارەكەی ئەنجوومەنی وەزارەتی پەروەردە:
لە دەستپێكی ساڵی نوێی خوێندنی ٢٠٢٠-٢٠٢١ قەرەبووی قوتابیان و خوێندكارانی (بنەڕەتی و ئامادەیی و پەیمانگاكان) بكرێتەوە. بۆ ئەم مەبەستە بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی (پارێزگاكان و ئیدارەكان) ڕادەسپێردرێن بە سوود وەرگرتن لە دید و پێشنیاری سەرپەرشتیاران و مامۆستایان و پسپۆرانی بواری پەروەردە پلان و میكانیزمی گونجاو تا رێكەوتی ١-٨-٢٠٢٠ پێشكەش بكەن بەجۆرێك لەگەڵ پلانی خوێندنی ساڵی (٢٠٢٠-٢٠٢١) گونجاوبێت.