كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

10 چەكدار لە كەركووك بوونە قوربانیی تەقینەوەی مینێكی چێندراو


ئەمڕۆ چوارشەممە 10 چەكداری هێزەكانی وەڵامدانەوەی خێرا لە كەركووك كەوتنە بەر تەقینەوەی مینێكی چێندراو و بریندار بوون.


سەرچاوەیەكی ئاسایشی لە كەركووك ئاشكرای كرد لە كاتی پرۆسەیەكی پشكنیندا، بۆمبێكی چێندراو لە باشووری رۆژئاوای كەركووك تەقیوەتەوە.


بە هۆی ئەم تەقینەوەیە، بە لایەنی كەمەوە 10 چەكداری هێزەكانی كەركووك بریندار بوون.


جێی باسە مینە چێندراوەكە كاروانێكی سەربازی هێزەكانی وەڵامدانەوەی خێرای لە كەركووك كردووەتە ئامانج.


لە دوای 16ی ئۆكتۆبەری 2017وە، كە میلیشیاكانی حەشدی شەعبی و چەكدارە عێراقییەكان دەستیان بەسەر كەركووكدا گرتووە، ئاسایشی سنوورەكە بەردەوام لە خراپیدا بووە و تا ئێستا سەقامگیری بەخۆیەوە نەدیوەتەوە.