لێدوانی گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی مووچەی فەرمانبەران
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

لێدوانی گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی مووچەی فەرمانبەران

 

گوتەبێژی فەرمیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لێدوانێکی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دا.

کەمێک لەمەوبەر لە چوارچێوەی پرێس کۆنفرانسێکدا د. جووتیار عادل، گوتەبێژی فەرمیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رای گەیاند: ”حکوومەت لە دەستپێکی کابینەی نۆیەمدا مانگانە مووچەی داوە، بەڵام خۆمان سێ مووچەمان مابوو. لە ساڵی ٢٠٢٠دا تائێستا چوار مووچە دراوە“.

جەختیشی کردەوە: ”بێگومان چۆن بەڵێنمان بە خەڵک دابوو بەر لە جەژن مووچەی مانگی چوار بدەین، ئەوەمان بردە سەر. بڕوامان بەوەیە حکوومەت ئامادەیە سواڵ بۆ خەڵکی کوردستان بکات نەک وابکات خەڵکی هەرێمی کوردستان سواڵ بکەن. لەم ڕوانگەیەوە قەرزمان کردووە و هەندێک داهات کە لەبەر دەستی حکوومەت هەبووە، هەندێک پێشینەی فرۆشتنی نەوتیش هەبووە، کۆمان کردۆتەوە و مووچەمان داوە“.

گوتەبێژی فەرمیی حکوومەت دووپاتی کردەوە کە پابەندن هەر داهاتێک هەبێت، مووچە دابەش بکەن. گوتیشی: " حکوومەت وەکوو داهاتی ناوخۆ و نەوت ئەوەی بێتە دەستی بۆ مووچە تەرخانی دەکات، داهاتمان ٨٠٪ ئەگەر زیاتر نەبێت، کەم بۆتەوە. هێشتا لەگەڵ بەغدا لە گفتوگۆ داین. بابەتی پێدانی مووچە لە ئەولەویەتی حکوومەتە، بەڵام ئەم پرۆسەیە کۆمەڵێک پرۆسەی دیکەی لەگەڵە وەک گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا و بابەتی یاسای چاکسازی. وەک حکوومەت بڕیارمان داوە کە مووچە و بەتایبەت دەرماڵەکان ڕێکدەخەینەوە لە بەرژەوەندیی ئەوانەی داهاتێکی کەمیان هەیە، ئەوەی شایستەیە دەرماڵەیەک وەردەگرێت تەواوە، بەڵام ئەوەی شایستە نییە و دەرماڵەیەکی بۆ تەرخان کراوە، دەبێت پێداچوونەوەی بۆ بکرێت. ئێمە لە پرۆسەیەکی گەورەداین و ئەمە داواکاریی زۆربەی خەڵکی کوردستانە کە چاکسازی بکرێت".