سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان رای گەیاند کە هەنگاوی پراکتیکی بۆ جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی دەست پێکردووە. جەختیشی کردەوە کە هیچ هۆکارێک بۆ پەکخستنی پەرلەمان نییە.
ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان بە (باس‌نیوز)ی راگەیاند، یاسای چاكسازی یه‌كێك بووە له به‌رنامه‌کانی كاری لیسته براوه‌كانی په‌رله‌مان كه ئێستا فراكسیۆنیان هه‌یه و له كاتی پێكهێنانی حكوومه‌تیش رێككه‌وتنی پێكهاته سیاسییه‌كانی كابینه‌ی حكوومه‌تی لەبارەوە کراوە: ”واته له‌سه‌ر دوو بنه‌مای رێككه‌وتنی نێوان ئێمه و هاووڵاتی و پێكهێنه‌رانی حكوومه‌ت ده‌ست كراوه به کارکردن لەسەر یاسای چاكسازی، ئێستاش له قۆناغی جێبه‌جێكردنیداین و قۆناغی پراكتیكی ده‌ستی پێكردووه، په‌یڕه‌وی بۆ ده‌رچووه و وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌کان راسپێدراون كاری له‌سه‌ر بكه‌ن".
ڕوونیشی کردەوە کە ئەرکێکی یاسایی ئەوانە وەک فراکسیۆنەکەیان و پەرلەمانیش، چاودێریی کاری حکوومەت و چاودێریی جێبەجێکردنی یاساکان بکەن: ”بەپێی یاساکە، ده‌بێت سێ مانگ جارێك، حكوومه‌ت راپۆرتمان ئاراسته بكات، ئه‌وه‌ش نه‌فه‌س درێژیی ده‌وێت، رێكاری قانوونیی ده‌وێت، لەنێو یاساكه‌شدا چه‌سپاندوومانه، ده‌بێت حكوومه‌ت راپۆرت بداته په‌رله‌مان و بزانین له كوێداین".
جەختیشی کردەوە: ”لە فراكسیۆنی پارتی سه‌ردانی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و ته‌واوی فراكسیۆنه‌كانمان كردووه، نیه‌تی خۆمان راگه‌یاندووه كه په‌رله‌مان رۆڵی هه‌بێت به هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه، چه‌تری نیشتمانی بێت، ئۆپۆزنسیۆن و ده‌سه‌ڵات لێره‌ین و ده‌رئه‌نجامی بڕیاری خه‌ڵكین، هیوادارین واز له یه‌كترشكاندن و تۆمه‌تبارکردنی یه‌كتر بهێنین، نیه‌تی خۆمان ئه‌وه‌یه كه خزمه‌ت بكه‌ین و ئێمه چونكه لیستی زۆرینه‌ین، به‌پێی قه‌باره‌ی به‌رپرسیاریه‌تیمان، ئه‌و دۆخانه‌ی له رابردووه هه‌بووه ته‌حه‌مولی ده‌كه‌ین، هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئه‌و گرژییانه نه‌مێنێت، به‌پێی قه‌باره‌ی خۆمان، هه‌نگاو ده‌نێین و خه‌ونمان زۆره ده‌مانه‌وێت جێبه‌جێی بكه‌ین“.
ئومێد خۆشناو ئەوەی نەشاردەوە کە لە دانیشتنیان لەگەڵ دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان و فراکسیۆنەکان، جەختیان کردووەتەوە کە هیچ هۆكارێکی سیاسی و یاسایی نابینن تاوەکوو په‌رله‌مان پەکی بکەوێت، به‌ڵام هۆكاری زۆر ده‌بینین كه په‌رله‌مان رۆڵی خۆی ببینێت، هه‌موو لایه‌ك ره‌زامه‌ندن كه دۆخی په‌رله‌مان ئاساییه و ئاسایی ده‌بێته‌وه، به‌رپرسیاریه‌تیی ئیداری و یاسایی له‌سه‌ر شانیه‌تی له‌م قۆناغه‌دا.
لەبارەی ئەو دەنگۆیانەی کە باس لە کەمکردنەوەی مووچەی فەرمانبەران دەکەن بەپێی یاسای چاكسازی، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی گوتی: ”ئەوانەی مووچه‌خۆری یاسایین، مووچه‌كانیان به یاسا رێك خراوە و كێشەیان نابێت، یاسای چاكسازی، دەستكاریی مووچە و دەرماڵە و ئیمتیازی نایاسایی دەگرێتەوە، له‌گه‌ڵ به‌غداش ئومێد هه‌یه بگه‌ینه رێككه‌وتن و دواكه‌وتنی مووچه‌ش خواستی حكوومه‌ت نه‌بووه، بەڵکوو له دەرەوەی خواستی حكوومه‌ته بووه، چونکە دیسان كوردستان سزای سیاسی دراوه، بەڵام ئومێدمان وایه كابینه‌ی نوێی عێراق هاوكارمان بن و لە سیاسەتی سزادانی کوردستان بەردەوام نەبن“.