ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا له ئێران به‌رز بووه‌وه، تا ئێستاش له‌و وڵاته زیاتر له هه‌شت هه‌زار كه‌س به‌هۆى په‌تاكه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 3/6/2020، د. کیانووش جەهانپوور، گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران له پرێس كۆنفرانسێكدا باسى له‌وه كرد، لە دوێنێ سێشه‌ممه‌وه تا ئەمڕۆ لە سەرانسەری ئێران 70 كه‌سى دیکە بەهۆی په‌تای کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە، كه كۆى گشتیی ئه‌و كه‌سانه‌ى گیانیان له‌ده‌ست داوه، هه‌شت هه‌زار و 12 كه‌سه.
گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران ئه‌وه‌شى خسته ڕوو، له دوێنێوه ئه‌مڕۆ، سێ هه‌زار و 134 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون، كه كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاكه له ئێران 160 هه‌زار و 696 کەسه.
بە گوتەی ئەو بەرپرسە ئێرانییە، تا ئێستا 125 هه‌زار و 206 کەس لە په‌تاى کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.
په‌خشى ڕاسته‌وخۆى ئامارى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا و ئه‌و كه‌سانه‌ى به‌هۆى په‌تاكه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه.