وەزارەتی تەندروستی: دوو حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لە هەولێر تۆمار کران
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

وەزارەتی تەندروستی: دوو حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لە هەولێر تۆمار کران

وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بڵاوی کردەوە ئەمڕۆ چوارشەممە 2020.6.3 دوو حاڵەتی نوێی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا لە پارێزگای هەولێر تۆمار کراون.

هەردوو تووشبووەکە دوو ئافرەتی تەمەن ٧٥ و ٣٢ ساڵ و دانیشتووی ناحیەی خەلیفانی سەر بە قەزای سۆرانن.

لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، دوو تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکرا، دوو ئافرەت تەمەن ٧٥ و ٣٢ ساڵ، تووشبویەکیان نیشانەی نەخۆشییەکەی ھەیە و تووشبووەکەی دیکە بەرکەوتووی ھەمان نەخۆشە.

هەردوو تووشبوو دانیشتووی ناحیەی خەلیفان لە قەزای سۆرانن.

 

وەزارەتی تەندروستی

٣ حوزەیران ٢٠٢٠