كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

لە سنووری ورمێ کۆڵبەرێکی دیکە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا

"مانگی ڕابردوو 36 کۆڵبەر کوژراون و بریندار بوون"

کۆلبەرێکی دیکەی گەنج لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی "چاڵدێران"ی سەر بە پاریزگای ورمێ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی (هەنگاو) بۆ مافەکانی مرۆڤ، شەوی سێشەممە 2020.6.2 هێزە چەکدارەکانی ئێران لە بەرزاییەکانی سنووری چاڵدێران تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و بەو هۆیەوە کۆڵبەرێکی گەنج کوژراوە.

بەپێی هەمان سەرچاوە ناسنامەی ئەو کۆڵبەرەی "سەجاد دالایی‌میلانە کوڕی حەبیب و خەڵکی گوندی "مەسجدلوو" ڕاگەیاندراوە.

ئەو کۆڵبەرە لە نزیکەوە و بەبێ ئاگادارکردنەوە دراوەتە بەر دەستڕێژی گوللە و دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی مەی ئەمساڵدا ١٢ کۆڵبەر کوژراون و ٢٤ کۆڵبەری دیکەش بریندار کراون کە ٩١.٥٪ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکان بووە.