پەکەکە لە سنووری شنگال سێ برای پێکەوە دەستگیر کرد
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

پەکەکە لە سنووری شنگال سێ برای پێکەوە دەستگیر کرد

بەرپرسی لێژنەی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ناحیەی سنوونێ لە قەزای شنگال ئاشکرای کرد، دوێنێ سێشەممە لە کۆمەڵگەی "دووگرێ" سێ گەنجی کوردی ئیزدی کە هەر سێکیان برا بوون لەلایەن پەکەکەوە دەستگیر کراون.

لەمبارەوە ئیزدین شەمۆ، بەرپرسی لێژنەی ناوچەی پارتی لە سنوونێ بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "لەلایەن هێزێکی پەکەکەوە هێرش کراوەتە سەر بنەماڵەیەک لە کۆمەڵگەی "دووگرێ" لە ناحیەی سنوونێ سەر بە قەزای شنگال و سێ برایان پێکەوە دەستگیر کردووە، بەپێی دوایین زانیارییەکان، پێشتر ئەو سێ برایە لایەنگری پەکەکە بوون، بەڵام پەکەکە دەستگیری کردوون و هەر سێکیان خەڵکی شنگالن".

ئاماژەی بەوەش کرد: "ئەو هێزەی پەکەکە دوێنێ سێشەممە 2020.6.2 ئەو سێ گەنجە ئێزدەیەیان دەستگیر کردووە و هەتا ئێستا ئازاد نەکراون".

هێشتا نازانرێت هۆکاری دەستگیرکرانی ئەو سێ گەنجە کورد ئێزدییە چییە.

 پەکەکە لە ٢٠١٤ەوە دەستی بەسەر ناوچەکانی شنگالدا گرتووە و خەڵکی ئەو سنوورە بە زۆرەملێ چەکدار دەکات و کچ و کوڕی گەنج و منداڵەکانیان دەڕفێنێت.